ناوهڕۆك
گۆڕانی ڕەنگی نینۆک ئاگادار کردنەوەیەکە بۆ شێرپەنجە
هەندێک خانم خەتی ڕەش لەسەر نینۆکیان دەردەکەوێت گوێی پێ نادەن و هەوڵ دەدەن بە بۆیەی تۆخ بیشارنەوە، لەوانەیە هەندێک وابزانن کە هەوکردنێکی ئاساییە بەڵام دەبێت زۆر ئاگاداربین لە گۆڕانی ڕەنگی نینۆکماندا بەتایبەت ئەگەر ڕەنگەکەی گۆڕا بۆ ڕەنگی:
قاوەیی، شین، ڕەنگە تۆخەکان، ڕەش.
ئەگەر خەتێکی قاوەیت لەسەر نینۆکەکە بینی لەوانەیە نیشانەی شێرپەنجە بێت، لە زۆر کاتتدا گرێ شێرپەنجەییەکان لەژێر نینۆکدا گەشە دەکەن، ئەگەر بینیت ڕەنگی نینۆکت گۆڕاوە خێرا دەبێت بچیتە لای پزیشک و پشکنین بکەیت.
پزیشکان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر ڕەنگی نینۆک تۆخ بوو یان تووشی خوێنبەربوون بوو ئەوا دەبێت زوو سەردانی پزیشک بکرێت، لەوانەیە هەندێک جار ئەمانە نیشانەی سادە بن بەڵام لەهەمان کاتدا ئەگەری هەیە کە نیشانی شێرپەنجە بن بۆیە نابێت ئەمانە پشتگوێ بخرێن.
سەرچاوەکان
1447 بینین